2020-12-28   510     
یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ده‌كرێته‌وه و به‌منزیكانه وێنه‌كانیان به دیواری قودسدا هه‌ڵده‌واسرێن.
ئاوێنه: ئاژانسی ئیرنا-ی ئێران به‌پێی لێدوانێكی عه‌مید محه‌مه‌د ره‌زا نه‌قدی، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه كه قاسم سوله‌یمانی، ناسنامه‌ی گه‌لی ئێران بووه و تۆڵه‌ی توندی سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و هاوڕێكانیان به‌منزیكانه ده‌كرێته‌وه.
ره‌زا نه‌قدی وتویه‌تی كه تۆڵه‌ی سوله‌یمانی و هاوڕێكانیان به‌ده‌ستی گه‌نجانی ئێران و گه‌نجانی میلله‌تی موسڵمان ده‌كرێته‌وه و وێنه‌كانیان له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی مقاومه‌ت به دیواری مزگه‌وتی ئه‌قسا له شاری قودس هه‌ڵده‌واسرێت.
له 3ی كانونی دووه‌می 2020، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كوژران.