نوێترین لێدوانی حكومەتی عێراق دەربارەی بەشەبودجەی هەرێم
  2020-12-28       630       

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە، پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دەگاتە پەرلەمان و دەشڵێت، هەرێمی كوردستان رازی بوە بە بڕگەكانی یاسای قەرزكردن و گفتوگۆكانیش سەبارەت بە بەشەبودجەی هەرێم بەردەوامن.

ئاوێنە: حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری رۆشنبیری عێراق، ئەمشەو دوشەممە، بە میدیای رەسمی وڵاتەكەی راگەیاند، سبەی سێشەممە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دەگاتە پەرلەمان و جەختیشی كردەوە كە موچەی فەرمانبەران لە مانگەكانی داهاتودا دواناكەوێت.

ئەوەشی خستەڕو كە بڕیاری حكومەت سەبارەت بەو نرخەی دۆلار كە راگەیەندراوە بڕیارێكی بنبڕە.

سەبارەت بە رێككەوتنیشیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەفدەكەی هەرێمی كوردستان رازین بە بڕگەكانی یاسای قەرز و گفتوگۆكانیش لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمەوە بەردەوامن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×