باری لەناكاو لە بەغداد درێژ كرایەوە
  2020-12-29       486       
چەند سەرچاوەیەكی سەربازیی عێراقی ئاشكرایانكردووە، باری لەناكاوی بەغداد بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ڕۆژی دیكە درێژ كراوەتەوە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم چەند سەرچاوەیەكی سەربازیی عێراقی ئاماژەیان بەوەكردووە، بڕیاری باری لەناكاو لە بەغدادی پایتەختی عێراق تا 20ی مانگی داهاتوو درێژ دەكرێتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هێزە عێراقییەكان ماوەی هەشت ڕۆژە لە ناوچەی سەوزی بەغداد و چەند گەڕەكێكی دیكەی پایتەختی عێراق بڵاوەیان كردووە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هێرشەكانی سەر شاندە دێپلۆماتییەكان و بارەگاكانیان بكرێت.

ئەو سەرچاوە سەربازییانە ئاشكراشیان كردووە، “لەگەڵ مانەوەی باری لەناكاو، چاودێرییەكان بۆ ڕێگریكردن لە چالاكیی نایاسایی بەردەوام دەبن”.

ئاڵۆزییەكانی بەغدادی پایتەخت هاوكاتی بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانە، كە هۆشداریش دراوە لەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانییەی نێوان ئەو دوو وڵات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×