باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد: پابەندین بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق
  2020-12-30       490       
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی 30 ئۆتۆمبێلی سەربازی بە سوپای عێراق بەخشیوە، باس لە پابەندبوونی ئەمریكاش دەكات بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.

ئاۆێنە: لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕایگەیاندووە، “ئەمریكا پابەندە بە یارمەتیدانی سوپای عێراق بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئاسایشی عێراق و بەغداد بكات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “دوێنێ دووشەممە ئەمریكا 30 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە جۆری (مودەرەعە)ی بەخشیوە بە سوپای عێراق، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ناوچەی سەوز بكات”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێكەوە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ گەلی عێراق دەستەبەر بكەین”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×