كازمی: كۆنترۆڵكردنی سنورەكان سەرچاوەی ئارامی و سەقامگیرییە
  2020-12-30       483       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ساڵی داهاتو لەڕوی ئەمنیەوە باشتر دەبێت و داوای روبەڕوبونەوەی بەرگرتن لە چەكی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دەكات و دەشڵێت: كۆنترۆڵكردنی سنورەكان سەرچاوەی ئارامی و سەقامگیرییە.

ئاوێنە: مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتەیەکدا لە کۆنگرەی ساڵانەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند؛ دەستکەوتەکانی ساڵی (2020) جێگەی شانازین، چونکە ساڵی لەناوبردنی تەواوەتی داعش و لەکارخستنی چالاکییەکانیان بو، ساڵی داهاتوش لەڕوی ئەمنییەوە باشتر دەبێت.

داواشی لە وەزیرەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت کرد کە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بکەن، چونکە ماڵی گەورەی هێزە ئەمنییەکانە و لەو رێگەیەوە هەوڵ بدرێت سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا تۆمار بکرێت و شکۆ بۆ دەوڵەت بگێڕدرێتەوە.

مستەفا کازمی رایگەیاند؛ پێویستە هەوڵە هەواڵگرییەکان یەکبخرێنەوە و ئینتیما بۆ دەوڵەت بگێڕدرێتەوە، وتیشی: کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان، سەرچاوەی ئارامی و سەقامگیری وڵاتە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق رونیشیکردەوە، ساڵی (2020)، ساڵی هەڵسەنگاندنی بەرپرسان و بەڕێوەبەرەکان بوە لەسەر بنەمای کارەکانیان، کارەکان تەواو نەبون و ئاستەنگی زۆر ماوە، چەک لە دەستی گروپە چەکدارەکان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر و گروپە لە یاسا دەرچوەکانە، کە دەبێت هەموان پێکەوە روبەڕویان ببینەوە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوش، کازمی جەختی کردەوە کە دەبێت هەموان کار بکەن بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و پارێزراو بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×