لە توركیا 254 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-12-30       525       

وەزارەتی تەندروستی توركیا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 15 هەزار و 692 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 254 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی تەندروستی توركیا، لە ماوه‌ی 24 سەعاتى رابردودا، 184 هەزار و 415 پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون و دەرئەنجام 15 هەزار و 692 كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بوه‌ و 254توشبوی ڤایرۆسەکەش گيانیان لەدەستداوە.

وەزارەتى تەندروستیى توركيا ئەوەشی خستۆتەڕو كە كۆى گشتیی حاڵەتەكانى توشبون بە كۆرۆنا لەوڵات گەيشتوەتە دو مليۆن و 194 هەزار و 272 حاڵه‌ت، كۆی گشتی گيانلەدەستدانيش بە كۆرۆنا گەيشتوەتە 20 هەزار و 642 حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەشی كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە چوار هەزار و 98 نەخۆشن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×