تەندروستی ئێران: 128 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
  2020-12-31       347       

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 128 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

ئاوێنه‌: وتەبێژی تەندروستی ئێران روونیشیكردەوە كە شەش هەزار و 390 تووشبووی نوێی پەتاكەش تۆماركراون بەوەش كۆی گشتی تووشبووان گەیشتە یەك ملیۆن و 225 هەزار و 143 كە 988 هەزار و 838یان چاكبوونەتەوە.

سیما سادات لاری راشیگەیاند باری تەندروستی پێنج هەزار و 39 تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران ناجێگیرە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×