عەسائیبی ئەهلی حەق دژایەتیی خۆی بۆ ڕێككەوتنێكی حكومەتی عێراق ڕاگەیاند
  2020-12-31       1868       

بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق ئاشكرایكردووە، ڕێككەوتنی حكومەت لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆری “تاوانێكی گەورەیە”.

ئاوێنه‌: قەیس خەزعەلی، ئەمنیداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی كانونی یەكەم لە تویتێكیدا نوسیویەتی، “بۆ ئەو گەندەڵانەی كە گرێبەستی كۆمپانیای دایۆی كۆرییان سەرخست، ئەو ڕۆژە دێت كە ئابڕوتان بچێت و میلەت بتانناسێت و سزاتان بدات لەبەرامبەر ئەو تاوانە گەورەیەی ئەنجامتان دا دژبە داهاتوویان لەبەر بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆتان”.

ئەو سەركردەی گروپە شیعەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لای خۆمانەوە بە هەموو هێزمانەوە كاردەكەین بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو تاوانە گەورەیەی دژبە عیراق كرا، هیوادارین خەڵكانی بەشەرەف لەگەڵمان بن و بێدەنگ نەبن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی گواستنەوی عێراق دوێنێ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆری ڕێككەوتوون بۆ دروستكردنی پرۆژەی بەندەری فاو، كە بەهای پرۆژەكە 2 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×