زەریف: پیلانگێڕی هەیە بۆ بەرپاكردنی شەڕ
  2020-12-31       636       

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، زانیارییە هەواڵگرییەكان لە عێراقەوە ئاماژە بە بونی پلانگێڕی دەكەن بۆ بەرپاكردنی شەڕ.

ئاوێنە: زەریف، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا نوسیویەتی"لەبری روبەڕوبونەەی كۆرۆنا لە ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ و دەستوپێوەندەكەی ملیاران دۆلار بە ناردنی فڕۆكەی بی52 بۆ ناوچەكەمان بەهەدەر دەدەن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"زانیارییە هەواڵگرییەكان لە عێراق ئاماژە بەوە دەكەن كە پیلانگێڕی هەیە بۆ دروستكردنی پاساوی بەرپاكردنی شەڕ."

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام بەشێوەیەكی كراوەو راستەوخۆ بەرگری لە گەل و ئاسایش و بەرژەوەندییە سەرەكییەكانی خۆی دەكات."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×