بەریتانیا بەڕەسمی یەكێتی ئەوروپای جێهێشت
  2021-01-01       1108       

لە سەعات 11:00ی شەوی رابردوەوە بە کاتی گرینیچ، چونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بەشێوەیەكی رەسمی چوە بواری جێبەجێكردنەوەو بەریتانیا پەیڕەوكردنی یاساو رێساكانی یەكێتی ئەوروپای راگرت.

ئاوێنە: لە شەوی رابردوەوە بەریتانیا، دەستی بە پەیڕەوكردنی یاساو رێسا جێگرەوەكانی خۆی سەبارەت بە گەشت، بازرگانی، كۆچ و هاریكاریی ئەمنی كردو بەوەش بەڕەسمی لە یەكێتی ئەوروپا هاتە دەرەوە.

بۆریس جۆنوسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئیدی بەریتانیا "ئازادییەكەی لە دەست خۆیدایە"و دەتوانێت كارەكان جیاوازترو باشتر ئەنجام بدات.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، بەریتانیا هێشتا "دۆست و هاوپەیمانە."

رۆژی 31ی كانونی دوەمی ساڵی رابردو، بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا هاتە دەرەوە ئەوەش دوای سێ ساڵ و نیو لە ریفراندۆمەكەی ساڵی 2016 لەبارەی برێكزیتەوە. بەڵام لە ماوەی 11 مانگی رابردودا بەریتانیا پابەندبو بە یاسا بازرگانییەكانی یەكێتی ئەوروپاوەو هاوكات هەردو لا لە دانوستاندا بون بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی شەراكەتی ئابورییان لە داهاتوداو چەند رۆژێك لەمەوبەر گەیشتنە رێككەوتن و رۆژی چوارشەممەش پەرلەمانی بەریتانیا رێككەوتنەكەی پەسەندكرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×