عێراق..لەڕوداوەكانی شەوی سەری ساڵدا 62 كەس برینداربون و كەسێك گیانی لەدەستدا
  2021-01-01       582       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە روداوەكانی شەوی سەری ساڵدا لە شارە جیاجیاكانی عێراق 62 كەس بریندار بون و یەك كەسیش گیانی لەدەستداوە. 30 لە بریندارەكان لە شاری كەركوكن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، 25 كەس بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوەو حەوت كەسیش بە فیشەك بریندار بون و كەسێكیش بە فیشەك گیانی لەدەستداوەو برینی هەندێك لە بریندارەكان سەختە.

بەپێی میدیا عێراقییەكان ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لە بەغدا بوەو دوای بریندار بونی و گەیاندنی بە نەخۆشخانە مردوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە لەمیانی ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا لە كەركوك لە یەكێك لە مۆڵەكاندا ئاگركەوتۆتەوەو بەهۆیەوە 30 كەس برینداربون.

پێشتر بەرگری شارستانی كەركوك رایگەیاندبو، شەوی رابردو ئاگر لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەی پلازا مۆڵ كەوتۆتەوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبوەو لانیكەم 100 كەس رزگاركراون و ئاگرەكەش كۆنترۆڵكراوە.

ئەوەشی خستبوەڕو كە "ئاگرەکە بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە بوەو بۆتە هۆی گڕگرتنی چێشتخانەی مۆڵەکە."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×