لە عێراق رێژەی چاكبونەوە لە كۆرۆنا لەسەدا 90ی تێپەڕاند
  2021-01-01       453       

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی ئەوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون و رێژەی چاكبونەوە لە ڤایرۆسەكەش لەسەدا 90ی تێپەڕاندوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 41 هەزار و 14 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی ئەنجامدانی پشكنینەو بەپێی ئەنجامەكان 902 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە لەسەدا 2ی ژمارەی پشكنینەكان پێكدەهێنێت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 976 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 596 هەزار و 193 كەس و لەوانە 12 هەزارو 824 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 539 هەزارو 817 كەسیان چاكبونەتەوە كە ئەوەش رێژەی لەسەدا 90.5ی توشبوان پێكدەهێنێت و هەروەها 43 هەزارو 552 توشبویشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 153 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×