وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی مانگی رابردوی ئاشكراكرد
  2021-01-01       220       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەمانگی رابردودا بڕی نەوتی هەناردەكراو زیاتر لە 88 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل بوەو داهاتەكەشی زیاتر لە چوار ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، بڕی داهاتی نەوت لە مانگی كانونی یەكەمی 2020دا 88 ملیۆن و 211 هەزارو 750 بەرمیل بوە كە داهاتەكە چوار ملیارو 213 ملیۆن و 432 هەزار دۆلار بوە كە ئەو داهاتەش لە چاو مانگەكانی رابردوتر كەمێك زیادی كردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە كۆی ئەو بڕە نەوتەی لە مانگی رابردودا هەناردە كراوە، زیاتر لە 85 ملیۆن بەرمیلی لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە بوەو زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیلیشی لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكەوە بوە.

ئاشكراشیكردوە كە تێكڕای بڕی هەناردەی رۆژانە دو ملیۆن و 846 هەزار بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوتیش 47.765 دۆلار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×