پێنج خۆکوژ هێرشیانكرده‌ سەر بنکەیەکی سه‌ربازیی ڕوسیا لەعەین عیسا
  2021-01-01       691       

پێنج چه‌كداری‌ خۆکوژ هێرشیانكرده‌ سەر بنکەیەکی سه‌ربازیی سوپای‌ ڕوسیا لەناحیه‌ی‌ عەین عیسای‌ سوریا.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەک بەئاژانسی هاوارنیوزی ڕاگەیاندووە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو کە پێنج خۆکوژی تێدا بووە، هێرشیانکردە سەر بنکەی سەربازیی ڕوسیا لەشارۆچکەی تل سەمەن کە به‌دوریی ٢٠کم ده‌كه‌وێته‌ باشوری عەین عیسا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەنێوان هێزەکانی ڕوسیاو هێرشبەرەکاندا پێکدادان ڕویداوەو هیرشەکە تێکشکاوە، هەموو خۆکوژەکان پاش تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەیان لەدەروازەی بنکەکەدا کوژران.

گروپی چه‌كداری‌ (‌حراس الدین)‌ کە سەر بەدەوڵەتەی تورکیان لەتۆڕەکۆمەڵاتییەکان به‌برپرسیارێتی‌ هێرشەكه‌یان گرتۆتە ئەستۆ، بەڵام هەتاکو ئێستا هێزەکانی ڕوسیا لەوبارەیەوە ڕونکردنەوەیان نەداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×