ترەمپ وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێكی "گەورە"ی راگەیاند
  2021-01-02       861       


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دژی "ساختەكاریی هەڵبژاردن" رۆژی 6ی ئەم مانگە لە واشنت دی سیی پایەتەختی وڵاتەکەی، خۆپێشاندانی گەورە ئەنجام دەدەن.

 ئاوێنە: لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی رۆژی 3ی تشرینی دوەمی ساڵی رابردودا، جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتەكان سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكاندا بەدەستهێناو بوە سەرۆكی هەڵبژێردراوی وڵاتەكە كە بڕیارە لە 20ی ئەم مانگەوە بەڕەسمی لە كۆشكی سپی دەستبەكاربێت.

لە رۆژی دوای هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەوە، تاوەكو ئێستا دۆناڵد ترەمپ دوپاتیدەكاتەوە كە "ساختەكاری" لە هەڵبژاردنەكەدا كراوەو دیموكراتەكان دەنگەكانی ئەمیان بۆ بەرژەوەندی جۆ بایدن "دزیوە."

ترەمپ لە نوێترین تویتیدا رایگەیاندوە، سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی 6ی كانونی دوەم لە واشنتۆن دی سی پایتەهت خۆپیشاندانی گەورە ئەنجامدەدرێت.

ترەمپ لە تویتەكەیدا نوسیویەتی"دزییەكە بوەستێنن."

ترەمپ لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە، "دزییەکە بوەستێنن!" ئەوە لە کاتێکدایە کە دیموکراتەکان تۆمەتباردەکات بە دزینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوندیی جۆ بایدن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×