سوپای پاسداران: وەڵامی توندو یەكلاكەرەوەمان بۆ هەر دەستدرێژییەك دەبێت
  2021-01-02       640       

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵیت، هەر هێرش و دەستدرێژییەك لەلایەن دوژمنەوە بكرێتە سەریان، بە وەشاندنی گورزێكی هاوشێوەو توندو یەكلاكەرەوە وەڵامی دەدەنەوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی ئێران، ئەو قسانەی لیوا حسێن سەلامی، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانی بەسەركردنەوەی هێزە دەریاییەكانی وڵاتەكەیدا هاتون لە دورگەی "ئەبو موسا" لە باشوری كەنداو.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەبارەی وەڵامیان بۆ هەر جۆرە دەستتێوەردانێك لە دژی وڵاتەكەیان بەتایبەت لە بواری هێرشی دەریاییدا، وتی"هەر هێرشێك لەلایەن دوژمنەوە بكرێتە سەرمان، ئێمە بە گورزێكی هاوشێوەو یەكلاكەرەوەو توند وەڵامی دەدەینەوە. ئێمە هیچ هەڕەشەو دەستدرێژییەك لەلایەن دوژمنانەوە بێ وەڵام ناهێڵینەوە."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×