مستەفا کازمی: ڕێگەنادەین عێراق مایەپوچ بێت
  2021-01-02       635       

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی دابەشکردنی موچە دەدات و ڕایگەیاند، "توانیومانە بەردەوام بین لە پێدانی موچەی فەرمانبەران و چاکسازییمان کرد و وەرەقەی سپیی ئابوریمان ئامادە کرد، هەموو ئەوانەش سەرباری قەیرانی قورسی دارایی و کۆرۆنا."  

ئاوێنه‌: کازمی لە میانی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیری و مامۆستای زانکۆ و شیکەرەوانی سیاسیی (2ی کانونی دووەمی 2020) وتی، "ڕێگەنادەین عێراق مایەپوچ بێت و دەبێت ساڵی 2021 ئاشکرابوونی ڕاستی گەورە بێت سەبارەت بە گەندەڵی."  

وتیشی، "وڵاتانی جیهانی ئامادەی پشتیوانی عێراق و لەم ساڵانەی ڕابردوودا کەرتەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، پەروەردە و تەندروستی گەشەیان پێ نەدراوە و و وێران کراون."  

کازمی باسی لەوەشکرد، "ئەمساڵمان بە ئومێدەوە دەستپێدەکەین و قۆناغێکی تری نوێ دەکەینەوە کە پێکەوەبوون و بەردەوامیی لە چاکسازی دەوێت."  


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×