پسپۆڕێكی سەربازی: لایەنی هەواڵگری بیانی هەوڵی راگرتنی هەناردەی نەوتی عێراق دەدەن
  2021-01-03       537       
پسپۆڕێكی سەربازی ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند لایەنی هەواڵگری بیانی هەوڵ دەدەن لە رێگەی بۆمبڕێژكردنی كەشتی لەنێو بەندەری ئوم قەسر هەناردەكردنی نەوتی عێراق بە تەواوی رابگرن.

ئاوێنە: سەفا عەسم، پسپۆڕێكی سەربازی بۆ ئاژانسی مەعلومە ئاشكرایكرد مینێك دۆزراوەتەوە لەنێو جەستەی كەشتییەكی بازرگانی كە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی عێراق سۆمۆ هەیە و بەرپرسە لە دۆسێی هەناردەكردنی نەوت و ئەوەش بەڵگەیە بۆ تێوەگلانی لایەنێكی هەواڵگری دەرەوەیی لە هەوڵ بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی عێراق.

وتیشی: لایەنە دەرەوەییەكان هەوڵدەدەن كە عێراق بكەنە ئامانج لە قوڵایی ستراتیژی ئابوری و ئاستەنگكردنی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی دەروازەی باشورەوە.

رونیشیكردەوە، هەڕەشەكان لەسەر ئاو بەهێزترینە لە ساڵی 2003وە، چونكە دەبێتەهۆی نەمانی متمانەی كۆمپانیاكان لە چوارچێوەی هەنادەكردنی نەوت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بەندەرەكانی عێراق لە پاڵ هەوڵەكانی حكومەت بۆ دروستكردنی گەورەترین پرۆژەی ئابوری لە بەندەری فاو كە بنەمای بەستنەوەی عێراقە بە ئاسیا و ئەوروپاوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×