خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد
  2021-01-03       489       
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران داوای‌ ده‌ركردنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌ عیراق.

ئاوێنە: له‌ ساڵیادی‌ كوژرانی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ و ئه‌بو موهه‌ندیس، خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن، "بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق كه‌ له‌ یه‌كی‌ ئایاری‌ 2020، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ركرا كارا بكرێته‌وه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ عیراق نه‌مێنن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا سه‌ركرده‌و لایه‌نگره‌ شیعه‌كان پێیان وایه‌" ئه‌و رووداوه‌ تیرۆریستانه‌ی‌ كه‌ له‌م دواییه‌ له‌ عیراقدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌مریكای‌ له‌ پشته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ بیانوی‌ مانه‌وه‌یان له‌ عیراق ئه‌م هێرشانه‌ دروست ده‌كه‌ن".

پێشتر له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی‌ شیعه‌ و لایه‌نگرانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یان كردبوو، كه‌ له‌ ساڵ رۆژی‌ كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ و ئه‌بو موهه‌ندیسدا تۆڵه‌ی‌ خۆیان له‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان ڕایانگه‌یاندبوو، كه‌ "مه‌رج نیه‌ تۆڵه‌ی‌ ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ له‌ نێو عیراق و رۆژی‌ شه‌هید كردنیان بێت".

به‌پێی لێدوانێكی عه‌مید محه‌مه‌د ره‌زا نه‌قدی، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ئاژانسی ئیرنا-ی ئێران كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرددوه‌، ‌ قاسم سوله‌یمانی، ناسنامه‌ی گه‌لی ئێران بووه‌ و تۆڵه‌ی توندی سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و هاوڕێكانیان به‌منزیكانه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

ره‌زا نه‌قدی وتویه‌تی كه‌ تۆڵه‌ی سوله‌یمانی و هاوڕێكانیان به‌ده‌ستی گه‌نجانی ئێران و گه‌نجانی میلله‌تی موسڵمان ده‌كرێته‌وه‌ و وێنه‌كانیان له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی مقاومه‌ت به‌ دیواری مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌ شاری قودس هه‌ڵده‌واسرێت.

له‌كاتێكداعادل عەبدولمەهدی و نوری مالیکی کە دوو سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عیراق بوون رایانگه‌یاندبوو، قاسم سولەیمانی فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە رۆژی 3ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020 له‌ هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا کوژرا، 48 کاتژمێر پێش رووداوەکە قسە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کرابوو و بڕیاربوو بەنێوەندگیری عیراق هەردولایەنی ئەمریکا و ئێران دەست بەگفتوگۆ و دانوستان بکەن، جەختیش دەکەنەوە هیچکام لە بەرپرسانی عیراق ئاگاداری هێرشەکە نەبوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×