بەردەم ماڵی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بەخوێن دەشێوێنرێت
  2021-01-03       704       

چەند كەسێكی نەناسراو، هێرشیانکردە سەر ماڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە شاری سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، هێرشکارەکان رووخساری دەرەوەی چەند كەسێكی نەناسراو، هێرشیانکردە سەر ماڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە شاری سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، هێرشکارەکان رووخساری دەرەوەی گەراجی ماڵەکەیان بە هەندێک دەستەواژە شێواند و کەللـە سەری بەرازێکی خوێناوییان لەبەردەم ماڵەکەدا بۆ بەجێهێشت.

ئاوێنه‌: میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایانکرد، لەکاتێکی زووی بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردوودا، پۆلیس بانگکراوە بۆ ماڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، نانسی پێلوسی لە سان فرانسیسکۆ، دوای ئەوەی گێرەشێوێنەکان دەرگای گەراجی ماڵەکەی ئەویان شێواند و کەللـە سەری بەرازێکی بەخوێن داپۆشراویان، لە بەردەم گەراجەکەدا بۆ بەجێهێشت.

 وتەبێژی پۆلیسی سان فرانسیسکۆ، بەتۆڕی "فۆکس نیوز"ی راگەیاند، دوای گەیشتنی راپۆرت لەبارەی کارە گێرەشێوێنییەکان لە کاژێر 2ی بەرەبەیاندا، پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کراوە، "گومان لەکەسانی نەناسراو دەکرێت وێنەیان لەسەر دیوارەکانی ماڵەکە نەخشاندبێت و کەللـە سەری بەرازیان لەوێ فڕێدابێت".

ئەو وێنانەی هەندێک سۆشیالمیدیای ئەمریکی بڵاویانکردەوە، دەرگای گەراجەکە پێشاندەدات کە دەستەواژەکانی وەک دوو هەزار دۆلار، هەڵوەشاندنەوەی بەکرێدان لەسەری نووسراوە. پەیامی نووسراوەکە وەک میدیا ئەمریکا دەڵێن، ئاماژەیە بۆ بڕیارێک کە لە رۆژانی رابردوودا ئەنجوومەنی نوێنەران قبووڵیکرد و تێیدا بڕیاریدا هەر کەسێک کە بەهۆکی کۆرۆناوە زیانی پێگەیشتبێت، بڕی دوو هەزار دۆلاری وەک هاوکاری دەدرێتێ، تێکدەرەکان نووسیویانە "هەموو شتێکمان دەوێت".

میدیای ئەمریکی روونیکردەوە، هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی سەر ماڵی پێلوسیدا، ماڵی میچ ماکۆنیل، سەرۆکی زۆرینەی ناو ئەنجوومەنی پیران رووبەڕووی هەمان هێرش بووەوە، لەسەر دەرگای ئەو نووسرا، "کوا پارەکانم؟". ماڵەکەیان بە هەندێک دەستەواژە شێواند و کەللـە سەری بەرازێکی خوێناوییان لەبەردەم ماڵەکەدا بۆ بەجێهێشت.

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایانکرد، لەکاتێکی زووی بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردوودا، پۆلیس بانگکراوە بۆ ماڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، نانسی پێلوسی لە سان فرانسیسکۆ، دوای ئەوەی گێرەشێوێنەکان دەرگای گەراجی ماڵەکەی ئەویان شێواند و کەللـە سەری بەرازێکی بەخوێن داپۆشراویان، لە بەردەم گەراجەکەدا بۆ بەجێهێشت.

گوتەبێژی پۆلیسی سان فرانسیسکۆ، بەتۆڕی "فۆکس نیوز"ی راگەیاند، دوای گەیشتنی راپۆرت لەبارەی کارە گێرەشێوێنییەکان لە کاژێر 2ی بەرەبەیاندا، پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کراوە، "گومان لەکەسانی نەناسراو دەکرێت وێنەیان لەسەر دیوارەکانی ماڵەکە نەخشاندبێت و کەللـە سەری بەرازیان لەوێ فڕێدابێت".

ئەو وێنانەی هەندێک سۆشیالمیدیای ئەمریکی بڵاویانکردەوە، دەرگای گەراجەکە پێشاندەدات کە دەستەواژەکانی وەک دوو هەزار دۆلار، هەڵوەشاندنەوەی بەکرێدان لەسەری نووسراوە. پەیامی نووسراوەکە وەک میدیا ئەمریکا دەڵێن، ئاماژەیە بۆ بڕیارێک کە لە رۆژانی رابردوودا ئەنجوومەنی نوێنەران قبووڵیکرد و تێیدا بڕیاریدا هەر کەسێک کە بەهۆکی کۆرۆناوە زیانی پێگەیشتبێت، بڕی دوو هەزار دۆلاری وەک هاوکاری دەدرێتێ، تێکدەرەکان نووسیویانە "هەموو شتێکمان دەوێت".

میدیای ئەمریکی روونیکردەوە، هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی سەر ماڵی پێلوسیدا، ماڵی میچ ماکۆنیل، سەرۆکی زۆرینەی ناو ئەنجوومەنی پیران رووبەڕووی هەمان هێرش بووەوە، لەسەر دەرگای ئەو نووسرا، "کوا پارەکانم؟".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×