عامری داوا لە حكومەت دەكا پابەندی بەڵێنەكانی بێت بۆ دەرچونی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق
  2021-01-03       454       

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ یەكشەممە، داوای لە حكومەتی عێراق كرد پابەندبێت بە بەڵێنەكانییەوە لەبارەی چونە دەرەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق لەپێش هەمویشیانەوە هێزەكانی ئەمریكا كە تاوەكو ئێستا هیچ هەنگاوێكی پێویست لەوبارەیەوە نەنراوە.

ئاوێنە: هادی عامری لەمیانی وتەیەكیدا بە بۆنەی ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبیەوە، رایگەیاند"دەبێت حكومەت پابەند بێت بە چونە دەرەوەی سەرجەم هێزە بیانییەكان لە پێش هەمویشییانەوە هێزەكانی ئەمریكا، ئەوەش بەگوێرەی خشتەیەك بۆ كشانەوەیان."

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح نیگەرانی خۆیشی دەربڕی كە "تاوەكو ئێستا هیچ هەنگاوێكی پێویست و خوزراو لەوبارەیەوە نەنراوە."

هادی عامری لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا داوای لە حكومەتی عێراق كرد بگەڕێتەوە بۆ ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ وڵاتی چین كراوە كە "لەبەر چەند هۆكارێكی نادیار پەكخراوە، لەكاتێكدا ئێمە ئەمڕۆ زۆر پێویستمان بەو رێككەوتنە هەیە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×