ترەمپ رێگری لە كشانەوەی كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكەی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوە
  2021-01-04       933       

بەپێی قسەی بەرپرسێكی باڵای ئەمریكی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی بە وەزیری بەرگری وڵاتەكەی كردوە كە كەشتی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەكشێنێتەوە، ئەوەش دوای بەڕێوەچونی كۆبونەوەیەك لە كۆشكی سپی.

ئاوێنە: كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی، ئەمڕۆ دوشەممە، لەزاری بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە بڵاوكردۆتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ لە كۆشكی سپی كۆبونەوەیەك بەڕێوەچوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، كریتسۆفەر میللەر، وەزیری بەرگری وڵاتەكەی بەوەكالەت، راسپاردوە فەرمان بكات كە كەشتی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەكشێتەوە.

ئەوەش بەپێچەوانەی ئەوەوەیە كە هەفتەی رابردو كریستۆفەر میللەر بڕیاری دابو وەك ئاماژەیەك بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لەگەڵ ئێران، كەشتی ناوبراو لەناوچەكە بكشێنێتەوە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەداوە كە بیرۆكەكەی میللەر بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لەگەڵ ئێران وەك سیاسەتێكی رەسمی پاڵپشتی نەكراوەو بەشێكی لە فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكای توشی سەرسوڕمان كردوە چونكە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا خوازیاربوە كەشتییەكە لەناوچەكە بمێنێتەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی سیاسەتەكانی ئێران.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×