"بڕی ئەو پارانه‌ی بەنایاسایی براونەتە دەرەوەی عێراق ٣٥٠ ترلیۆن دینارە"
  2021-01-04       630       

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لە ساڵانی رابردودا 350 ترلیۆن دینار بەشێوەیەكی نایاسایی لە عێراق براوەتە دەرەوە.

ئاوێنە: تەها دیفاعى، ئەندامى لیژنەى دەستپاکى لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسى رەسمی هەواڵى وڵاتەكەی راگەیاندوە، بڕی ئەو پارانەی لەدواى ساڵى (2003)ەوە لە عێراق خەرجكراوە، بە هەزار ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.

وتوشیەتی: بەشێکى زۆرى ئەو بڕە پارەیەش لەگرێبەستەکاندا بەهەدەردراوە، گەندەڵى گەورەش لەو گرێبەستانەدا کراون کە لەلایەن وەزارت و پارێزگانەوە ئەنجام دراون.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو ئەندامەى لیژنەى دەستپاکى ئاشکرایكردوە، لەساڵانى رابردودا (350) ترلیۆن دینار بەشێوەى نایاسایى براوەتە دەرەوەى عێراق لە رێگەى پسوڵەى ساختەوە، زۆرینەى ئەو پارانەش کە براونەتە دەرەوە، ئەو پارانە بون کە بەرپرسان دەستیان کەوتوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×