یەكەم حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنای گۆڕاو لە ئێران دەستنیشان كرا
  2021-01-05       412       

وەزیری تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، یەكەم حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنای گۆڕان لە وڵاتەكە دەستنیشانكراوە كە هاوڵاتییەكی ئێرانییەو لە بەریتانیا گەڕاوەتەوەو دەشڵێت: دۆخی تەندروستی توشبوەكە باشە.

ئاوێنە: سەعید نمەكی، وەزیری تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، ئەو توشبوەی كۆرۆنای گۆڕاو لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی خەوێنراوەو دۆخی تەندروستی باشە.

جەختیشی كردۆتەوە كە هیچ نیشانەیەكی توشبون بە كۆرۆنایان لە كەسە نزیكەكانی ئەو هاوڵاتیان نەبینیوەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی توشبونی كەسێكی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنە، پشكنینیان بۆ ئەو كەسە كردوەو خۆشبەخانە پكشنینەكەی نێگەتیف بوە واتە هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×