کێشەی پارەی شەش مانگی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر کرا
  2021-01-05       773       

د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، كێشەی پارەی شەش مانگی خۆبەخشانی نەخۆشخانەكە چارەسەركرا.

ئاوێنە: د. یاد نەقشبەندی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە کێشەی خۆبەخشان خۆی لەنەبونی ئەمری ئیداری و پێنەدانی شایستە داراییەکانی شەش مانگی ساڵی 2020دا دەبینیەوە كە بەقسەی ئەو "دوای هەوڵ و پشتیوانیەکی زۆر رەزامەندی درا بەسەرفکردنی ئەو برەپارەیە بۆ ماوەی شەش مانگ."

د. یاد نەقشبەندی لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا وێنەیەكی نوسراوی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی بڵاكردۆتەوە كە تێیدا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجكردنی 55 ملیۆن و 25 هەزار دینار مانگانە بۆ ئەو كارمەندە تەنسیب و خۆبەخشانەی كە لە نەخۆشخانەی هیوا/تاقیگەكانی نەخۆشخانەی شۆڕش كاردەكەن تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ لە رێككەوتی 1ی 7ی 2020 بۆ 31/12/2020.

 




زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×