كازمی لێدوانی ڕۆژنامەوانی لە فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكان قەدەغە دەكات
  2021-01-06       151       

به‌ نوسراوێكی فه‌رمی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی فەرمی رێگە بەهێزە ئەمنییەکان نادرێت لەکەناڵەکانی راگەیاندن لێدوان و چاوپێکەوتن بکەن و بۆچون لەسەر دۆخ و هەڵوێستەکان دەرببڕن.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 5 ی كانونی دووه‌می 2020 بەپێی نوسراوێك كە ئاڕاستەی سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان كراوە، تێیدا هاتووە، بە بڕیاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران، هەموو لێدوان و دەركەوتنێكی ڕۆژنامەوانی لە سەرجەم فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكان قەدەغە كراوە.

هەروه‌ها له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تەنها لە حاڵەتی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران، فەرماندە سەربازی و ئەمنیەكان، دەتوانن لێدوانی ڕۆژنامەوانی بدەن.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×