بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داواده‌كات له‌گه‌ڵ متمانه‌دان به‌وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان ده‌نگ به‌كاندیدى ئه‌وانیش بۆ پۆستى سەرۆکی سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتییەکان بدرێت، پارتیش چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ى پۆسته‌كانى گۆڕانه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەندێکیان کێشەی تەکنیکیان بۆ دروستبوەو یه‌كێتیش ئاماده‌نییه هه‌ندێك له‌و پۆستانه به‌گۆڕان بدات.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ى وته‌ى هۆشیار عومه‌ر ڕێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، ماوه‌ى پێنج مانگە ساماڵ سەردار لەلایەن گۆڕانەوە كاندیده بۆ پۆستی سەرۆکی سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتییەکان.
بڕیاروایه ئه‌مڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان كۆببێته‌وه بۆ خستنه دەنگدانى متمانه بەوەزیری سامانە سروشتییەکان كه له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه دیاریكراوه.
به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان جه‌ختده‌كاته‌وه، هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەوەی ئه‌مڕۆ دەنگی پێنەدرێت، له‌كاتێكدا پێیانوتراوە لەگەڵ دانانی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەنگ بەكاندیده‌كه‌ى ئەوانیش دەدرێت، ده‌شڵێت:"داهاتی نەوت لەهەرێم ناڕونەو ئێمه متمانە بەداتاکانی کۆمپانیای دیلۆیت ناکەین".
ئه‌و به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان هه‌مان ڕه‌خنه‌كانى عه‌دنان عوسمان وته‌بێژى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌كه‌ى دوباره‌كرده‌وه‌و به‌میدیاكانى پارتى وتوه:"تائێستا گۆڕان بەشێک لەو پۆستانەی پێنەدراوە کە پشكی ئەوانە لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
له‌به‌رامبه‌ریشدا پێشەوا هەورامانی وته‌بێژى ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕونیكردۆته‌وه، "پارتی پابەندە بەڕێککەوتنەکانیەوە لەگەڵ گۆڕان، بەڵام هەندێک لەو پۆستانەی بۆ گۆڕان دیاریکراون کێشەی تەکنیکییان بۆ دروستبوە".
ئاشكراشیكرد، "بۆ نمونه پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پشکی گۆڕانە، بەڵام یەکێتی ئامادەنییە ڕادەستی بکات".