هیلاری كلینتۆن داوا لە ترامپ ده‌كات شەڕ لەگەڵ ئێران نەكات
  2021-01-06       302       

هیلاری كلینتۆن داوای لە دۆناڵد ترامپ كرد لە كۆتایی ڕۆژەكانی حوكمڕانی شەڕ لەگەڵ ئێران نەكات.

ئاوێنه‌: تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، هیلاری كلینتۆن سیاسەتمەداری ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە، یكێك لەو دیارییانەی كە تڕەمپ بە ئەمریكا و جیهانی دەدات ئەوەیە كە لەم 15 ڕۆژەی كۆتایی سەرۆكایەتییەكەی شەڕ لەگەڵ ئێران نەكات.

وتیشی”بابەتێكی سەختە پێشبینی ئەوە بكەیت كە بە ئەنقەست لەكاتی سەرۆكایەتییەكەیدا ئەم كارە بكات، ئەمەش كەم ئاستی ئەوان نیشان دەدات”.

ئاشكراشیكرد، بەهەر شێوەیەك بێت ئەوان دەستیان بۆ یارییەكی مەترسیدار بردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×