2021-01-06   413     
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ر 12 په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ده‌نگ به كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان بده‌ن.
ئاوێنه: گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنه‌كه‌یان هه‌ر 12 په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌نگ به كاندیدی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ده‌ده‌ن.
وتیشی: "هه‌ر ئه‌ندامێكی ئێمه كه ده‌نگ نه‌دات به كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، واتا پابه‌ند نابێت به بڕیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، كه واتا پابه‌ندی رێككه‌وتنی نێوان ئێمه و پارتی نییه كه‌له سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی".