لە عەین عیسا شەڕی قورس رووی دا
  2021-01-06       405       

شەوی رابردوو شەڕ لە عەین عیسا لەنێوان گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا و هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستیپێكردەوە.

ئاوێنه‌: روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد شەوی رابردوو شەڕ لەنێوان هەسەدە و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە دەوروبەری عەین عیسا بە قورسی دەستیپێكردووەتەوە لەگەڵ بۆردومانی چڕی یەكدی.

ئاماژەی بەوەشكرد، زانیاری لەبارەی بوونی كوژراو و بریندا هەیە لە هەردوولایەنی شەڕ، بەڵام ژمارەیان ئاشكرا نەكراوە.

راشیگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ هەردوو لایەنی شەڕ بۆردومانی ناوچەكانی بندەستی یەكدییان كردووە، هەسەدە توانیویەتی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازی گروپە چەكدارەكان تێكبشكێنێت.

گروپە چەكدارەكان لە ماوەی مانگی رابردوو هێرشەكانیان چڕكردووەتەوە، هەوڵی گرتنی شاری عەین عیسا دەدەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×