تورکیا بە ڕەزامەندیی ئەمریکا دەستی بەسەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریادا گرت
  2021-01-06       496       

دوگ باندۆ بریکاری تایبەتی ڕۆناڵد ڕیگان سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمەریکا دەڵێت: تورکیا بە ڕەزامەندیی ئەمریکا دەستی بەسەر بەشێک ناوچە کوردنشینەکانی سووریادا گرت.

ئاوێنه‌:  دوگ باندۆ بریکاری تایبەتی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمەریکا لە وتارێکدا کە گۆڤاری ئانتی وار بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا شکستخواردوون.

ناوبراو ئاماژەی دا بە پەیوەندییە نزیکەکانی ئەمریکا و تورکیا لەسەردەمی دەسەڵاتداریی ترەمپ-دا و نووسی: ئەمریکا پاڵپشتیی لە وڵاتانێک کرد کە بە پشتگیری کردنیان لە گرووپە توندڕەوەکان قەیرانی سووریایان لەبەرژەوەندیی خۆیان قۆستەوە.

دوگ باندۆ بریکاری سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمەریکا بڕوای وایە تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردای سووریا لە ساڵەکانی 2018 و 2019دا بە ڕەزامەندیی ئەمریکا ئەنجام دا کە ئەوەش قەڵاچۆکردنی نەژادیی لە سنوورەکانی سووریا و تورکیای بەدواوە بوو.

دوگ باندۆ دەشڵێت هەوڵی ئەمریکا بۆ مانەوە لە ناوچە نەوتخێزەکانی سووریا کە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندایە نایاساییە و هەڵمەتێکە بۆ دزینی نەوتی ئەو ناوچانە.

ناوبراو هەروەها ئەردۆغانی تۆمەتبار کرد بە دامەزراندنی هەندێک گرووپی سیاسی و سەربازی کە ئامانجیان چەوساندنەوەی کوردانی سووریایە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×