مسته‌فا كازمی: به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراو هه‌یه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق
  2021-01-06       376       

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌بۆنه‌ی رۆژی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه‌وه‌ رایگه‌یاند، به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراو هه‌یه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

ئاوێنه‌: مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، دیالۆگێكی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه‌، ئه‌و دیالۆگه‌ش به‌ خاڵێكی په‌یوه‌ست به‌كشانه‌وه‌ هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ خاكی عێراق ده‌ستیپێكردوه‌، له‌سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ ئه‌مریكا باسی له‌و خاڵه‌ كردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌و به‌رده‌وامیه‌ش، چه‌ند قۆناغێكی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژی رابردودا ده‌ستیپێكردوه‌".

سته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕۆژانی داهاتو كشانه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بینن، ره‌نگه‌ چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكیان بمێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی  و مه‌شق و راهێنان به‌ عێراقیه‌كان ده‌بێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×