تەندروستی سلێمانی: ساڵی رابردوو 1165 تەرم براونەتە پزیشكی دادوەریی
  2021-01-06       315       

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوودا  هەزار و 165 حاڵەتی گواستنەوەی تەرم بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی بەئەنجام گەیەنراوە.

ئاوێنه‌:  بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لەسەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرا  دوو هەزار 193 حاڵەتی فریاكەوتنی خێرا و بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان ئەنجامدراوە و هەروەها هەزار و 165 حاڵەتی گواستنەوەی تەرم بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی بەئەنجام گەیەنراوە.

بەپێی ئامارەكان لەماوەی ساڵی 2020دا لەسەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرا دوو هەزار و 472 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش و هاووڵاتییان لەماڵەوە بۆ نەخۆشخانە و بەپێچەوانەوە تۆماركراوە و 10 هەزار و  883 حاڵەتی دەرچوون لەدەرەوە و ناوەوەی شار ئەنجام دراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لەساڵی 2019دا 21334 دەرچوون لەسەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرای 122 ئەنجام دراوە و ساڵی 2018 دا  15 هەزار و 732 دەرچوون لەو سەنتەرە ئەنجامدراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×