قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی هەنار هەڵگیرا
  2021-01-06       366       


بە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ و زۆربوونی خواست، وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەی هاوردەکردنی هەناری هەڵگرت.

ئاوێنه‌: بە پێی نووسراوێكی بێگەر تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە، ئەوە خراوەتەڕوو كە لە بەر زۆری خواست لەسەر هەنار و کەمبوونەوەی بەرهەمی هەناری ناوخۆیی، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری دا بە رێگەپێدانی هاوردەکردنی هەناری دەرەکی لە رێکەوتی 5/1/2021ەوە.

ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کاتی پێگەیشتنی بەروبومی ناوخۆیی و لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بە پێی وەرزی  بەرهەمەکان، هاوردەکردنی بەرهەم لە دەرەوە قەدەغە دەكات.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×