سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر سیپان ئامێدی په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ‌دا و رایگه‌یاند، په‌رچه‌كرداری كارێك بوه و ویستویانه به‌كه‌مینه‌یه‌ك په‌رله‌مان په‌كبخه‌ن.
ئاوێنه: لەدانیشتنی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ی پەرلەمانی کوردستاندا دوای ئەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان بەدەنگی زۆرینه‌ی پەرلەمانتاران هەڵبژردرا، گرژیی‌و ئاڵۆزیی له‌نێوان ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ‌و فراکسیۆنی پارتی دروستبو، دواتر په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه به‌بۆكس خه‌نجه‌ر هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌ر.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌ئه‌مڕۆوه ده‌بینه خاوه‌ن وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كه هه‌نگاوێكه له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، پێشتریش لیژنه‌كان گرفتیان له‌نه‌بونی وه‌زیر هه‌بو، هیوادارین هه‌ماهه‌نگی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت باشتربكرێت".
وتیشی، "چه‌ند بابه‌تێكی دیكه له‌ناو په‌رله‌مان رویدا، پێش هه‌مو شتێك هه‌مولایه‌ك دڵنیابین وه‌ك فراكسیۆنی پارتی كه فراكسیۆنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانین، دڵنیایی به‌هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ین رێز و ئیحتراممان بۆیان هه‌یه، دوژمنی ئێمه نین و ئه‌وانیش ده‌بێت پێیانوابێت هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات داگیركه‌ر نین".
ئومێد خۆشناو باسی لەوەشکرد، "رێگاناده‌ین كه‌مینه‌یه‌كی معه‌ته‌ڵ ببێته هۆكاری راگرتنی كاره‌كانی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌بێت بیانه‌وێت به‌چه‌ند كاری ناپیشه‌ییانه كاره‌كانی په‌رله‌مان په‌كبخه‌ن، ده‌بێت دڵنیابن زۆرینه‌یه‌كیش هه‌یه رۆڵی خۆی ده‌دات بۆ كاراكردنی په‌رله‌مان".
ئەوەشی خستەڕو، "ئێمه دڵنیایی به‌هه‌مو هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ین، ئه‌وه په‌یام نه‌بوه و ئه‌و كاره‌ی بوه به‌رنامه بۆ دارێژراو نه‌بوه و سیاسه‌تێكی فراكسیۆن نه‌بوه، چه‌ند كارێك په‌رچه‌كرداری لێدروستبوه، هه‌فته‌ی داهاتوش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه و باس له‌و روداوه ده‌كرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت، هیوادارین ئه‌وانه‌ی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان بون به‌ئینسافه‌وه روداوه‌كه ببینن.
سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانی بۆكس خه‌نجه‌ر و هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ، ئومێد خۆشناو وتی، "پێشتر هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، په‌لاماردراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، به‌ڵام پاش پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك سه‌لمێندرا كه قسه‌كه‌ی ناڕاسته، ئێستاش ده‌یسه‌لمێنین كه قسه‌كه‌ی ناڕاسته، چونكه له‌كامێراكان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی قسه‌كه‌ی كردوه چاكه‌ته‌كه‌ی داده‌نێت و هه‌وڵده‌دات په‌لاماربدات، بۆیه رێگه‌ی پێنه‌درا و به‌رگریمان له‌خۆمانكرد".