2021-01-06   281     
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وادهی تۆمارکردنی حیزبو لایەنەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پهرلهمانی عێراق ڕاگهیاند.
ئاوێنه: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەرۆژی 9ی ئەم مانگەوە تاوەکو 31ی کانونی دوەمی 2021 دەرگای ناوتۆمارکردن بۆ حیزبو لایەنەکان دەکرێتەوە کە خواستی ئەوەیان هەیە بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا بکەن.
بهپێی ئهو وادهیهی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق دیاریكردووه، بڕیارە رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق بەڕێوەبچێت.