2021-01-06   640     
دۆناڵد ترەمپ جارێكی دیكه جهخت لهوه دهكاتهوه كه ئهو لهههڵبژاردنهكانی سهرۆكایهتی وڵاتهكهیدا سهركهوتنی بهدهستهێناوه. ئهو دهڵێت، "75 ملیۆن دەنگم هێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن تۆ دۆڕایت".
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەتازەترین وتاریدا بۆ لایەنگرانی رایگەیاند، "هەرگیز وازناهێنینو دان بەشکستدا نانێین".
وتیشی، ئەنجامەکان لەلایەن چەپەکانەوە دزراوەو هەڵبژاردنەکەی ساڵی رابردوی وا لەقەڵەمدا کە زۆرترین ساختەکاریی تێداکراوە. بهوتهی ئهو، "ساختەکارییەکی وا کراوە هەرگیز مێژوی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەخۆیەوە نەبینیوە".
ترەمپ راشیگهیاند، "75 ملیۆن دەنگم هێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن تۆ دۆڕایت، رێگە نادەم دەنگەکانمان کپ بکرێتو قبوڵی ناکەم".
بڕیاره ئەمڕۆ کۆنگرێسی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ بەفەرمی داننان بەسەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان وەکو سەرۆکی چوار ساڵی داهاتوی ویلایەتەیەکگرتووەکان کۆببێتەوە.
ترەمپ داوای لەمایک پێنس کرد کە لەکۆبونەوەی کۆنگرێسدا "پارێزگاری لەسەروەری دەستور بکات وکارە راستەکە ئەنجامبدات".
ههر ئهمڕۆو پاش ئهوهی دیموکراتەکان هەردو کورسییەکەی ویلایەتی جۆرجیایان لەئەنجومەنی پیران بردەوەو زۆرینەی ئەنجومەنەکەیان کەوتەدەستو ژمارەی کورسییەکانیان لە 48 کورسییەوە بو بە 50 کورسی، دۆناڵد ترەمپ لەزنجیرەیەک تویتدا داوا لەکۆمارییەکان كرد كه لەئەنجومەنی پیران سەرکەوتنی بایدن رەتبکەنەوە.
لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دۆناڵد ترەمپ نوسیویهتی، شەوی رابردو 50 هەزار سندوقی دیکەی هەڵبژاردن دۆزراونەتەوە کە هەژمارنەکراون، ئەوەش شەرمەزارییە بۆ دیموکراسی ئەمریکا.
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، هەڵبژاردنی 2020ی وڵاتەکەی لەهەڵبژاردنی وڵاتانی جیهانی سێیەم خراپتربوە، بۆیە ویلایەتەکان داوای هەڵبژاردنی دیکە دەکەن، چونکە تێگەیشتون ساختەکاریی بەدەنگەکانیانەوە کراوە، یاسا سەروەرنیەو کاری خۆی نەکردوە.
پاش لهدهستدانی دو کورسییەکەی ویلایەتی جۆرجیای ئەنجومەنی پیران لهلایهن كۆمارییهكانهوه، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ لەویلایەتی جۆرجیا رژانەتە سەرشەقامەکانو ناڕهزایی دژی ئهنجامهكان دهردهبڕن.