2021-01-06   634     
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر کۆبونەوەی کۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ په‌سه‌ندكردنی بەئەنجامی هەڵبژاردنەکەی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی رابردوی ئه‌و وڵاته دەستیپێکرد، به‌ڵام لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ چونە ناو بینای کۆنگرێس‌و ئاڵۆزیی دروستبو.
ئاوێنه: كۆبونه‌وه‌كه بەسەرۆکایەتی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بەگوێرەی دەستوری ئەمریکا، جێگری سەرۆکی وڵات لەهەمانکاتدا، سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەشە.
هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا كۆبونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه‌و بڕیاری كۆتایی نه‌داوه، به‌ڵام بەشێک لەلایەنگرانی سەرۆکی ئەمریکا چونە ناو کۆنگرێسی وڵاتەکەو باڵەخانەی کۆنگرێسیش بەوهۆیەوە لەلایەن پۆلیسەوە داخرا.
هەر ئەمڕۆ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرێس رایگەیاند، بەپێی دەستور دەسەڵاتی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا داوایکردبو جێگرەکەی "کارە راستەکە" بکات، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لەمایک پێنس کرد کە "پارێزگاری لەدەستور بکات‌و کارە راستەکە بکات". هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە رێگە بەبێدەنگرنی کۆمارییەکان نادەن.
سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی وتارێکدا لەواشنتن وتی، ئەگەر جێگرەکەی "کارە راستەکە بکات، هەڵبژاردن دەبەینەوە". وتیشی، "هەرگیز سازش ناکەین".