هەواڵگری عیراق: موفتییەكی داعش لە بەغدا دەستگیركرا
  2021-01-07       290       
دەزگای هەواڵگری عیراق ڕایدەگەیەنێت، موفتییەكی داعش، كە ئەندامی دیوانی بانگەواز و مزگەوتەكان بووە لە شاری بەغدا دەستگیركراوە.

ئاوێنە: دەزگای هەواڵگری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، مەفرەزەكانیان توانیویانە كەسێك لە ناوچەی دۆرەی بەغدا دەستگیر بكەن، كە بە گوێرەی یاسای تیرۆر داواكراو بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەو كەسە لە كەرتی فورات، لە سنووری پارێزگای ئەنبار، داعش وەك موفتی خۆی ناساندوویەتی و دوای كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئەو ڕێكخراوە، خۆی لە ناو ئاوارەكاندا لە بەغدا حەشاردابوو.

جێی ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ ساڵ بەسەر كۆتاییهاتنی داعش، تائێستا جموجۆڵەكانی ئەو ڕێكخراوە لە چەند ناوچەیەكی عیراق بەردەوامە و لە هەڵمەتەكانی هێزە ئەمنییەكاندا چەندین سەركردە و چەكداری ئەو ڕێكخراوە كوژراون یان دەستگیركراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×