ئەحمەدی نەژاد بۆ ڕوحانی: جەنگێكی ماڵوێرانكەری نوێ لە ناوچەكەدا هەست پێدەكرێت
  2021-01-07       1497       
سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران داوا لە سەرۆك كۆماری ئێستای ئێران دەكات بە پەلە ڕێگری لە هەڵگیرسانی جەنگ بكەن لە ناوچەكەدا.

ئاوێنە: مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران لەنامەیەكدا بۆ حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێستای ئێران ڕایگەیاندووە، هەڵگیرسانی جەنگ لەناوچەكەدا نزیكە و داواشی كردووە بە پەلە ڕێگری لەو جەنگە بكەن.

ئەحمەدی نەژاد لە نامەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، جەنگێكی ماڵوێرانكەری نوێ لە ناوچەكەدا هەست پێدەكرێت و ڕاشیگەیاندووە فەرزە لەسەر هەموو بەرپرسانی ئێران ڕێوشوێنی پێویست و بەپەلە بگرنە بەر بۆ ئەوەی جەنگ ڕوو نەدات.

ئەحمەدی نەژاد ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵگیرسانی هەرجۆرە جەنگێك لەناوچەكەدا بە زیانی بەرژەوەندییەكانی گەلانی ناوچەكەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×