ترەمپ شكستهێنانی خۆی راگەیاند
  2021-01-07       1267       
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ یەكەمجار شكستهێنانی خۆی لە هەڵبژاردنەكاندا راگەیاند.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند دوای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە كۆنگرێس پەسەند كران بە بردنەوەی جۆ بایدن دەسەڵات دەگوازرێتەوە.

ئەمڕۆ كۆنگرێسی ئەمریكا دوای گفتووگۆیەكی درێژ ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكای پەسەندكرد بە 306 دەنگ كە جۆ بایدن تێیدا براوەیە.

بەپێی ئەو پەسەندكردنەی كۆنگرێس جۆ بایدن دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ لە نێو جەماوەرەكەیدا رایگەیاند سازش ناكات و دان بە شكستدا نانێت، چونكە دەنگەكانیان براوە و هەڵبژاردنەكان ساختەكراوە.

هاوكات لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هێرشیان كردەسەر باڵەخانەی كۆنگرێس و داگیریان كرد و كۆبونەوەكانی كۆنگرێسیان وەستاند.

دواتر هێزی پاسەوانی نیشتمانی باڵەخانەی كۆنگرێسی گرتەوە و كۆبونەوەكان دەستیانپێكردەوە.

هاوكات پارێزگاری واشنتن قەدەغەی هاتوچۆی درێژكردەوە تا كاتی رادەستكردنی دەسەڵات لە 20ی ئەم مانگە.

لە گرژییەكانی شەوی رابردوودا 4 كەس كوژران و زیاتر لە 50 كەسی دیكەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×