كۆمیسیۆنی عێراق دەرگای خۆتۆماركردنی بە ڕووی حزب و هاوپەیمانیەتییەكان كردەوە
  2021-01-07       487       
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرگای خۆتۆماركردنی بە ڕووی حزب و هاوپەیمانیەتییەكان كردەوە بەمەبەستی بەشدارییكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق .

ئاوێنە: لەمبارەیەوە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دەرگای خۆتۆماركردنی بەڕووی ئەو حزب و هاوپەیمانیەتییە سیاسیانە كردووەتەوە كە نیازی بەشدارییكردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە كە بڕیارە لە شەشی حوزەیرانی 2021 بەڕێوەبچێت.

ئاماژە بەوەشكراوە كە خۆتۆماركردنی ئەو حزب و هاوپەیمانیەتییە سیاسییانەی كە نیازی بەشدارییكردنیان لە هەڵبژاردنەكەدا هەیە، رۆژی شەممە رێككەوتی 2021/1/9 دەست پێدەكات و رۆژی شەممە رێككەوتی 2021/1/16 كۆتایی دێت.

ئەوەش هاتووە كە لیستی ئەو كاندیدانەی كە نیازی بەشدارییكردنیان لە هەڵبژاردنەكەدا، دەتوانن لە رۆژی شەممە رێككەوتی 2021/1/9 تاوەكو رۆژی پێنجشەممە رێككەوتی 2021/1/28 سەردانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بكەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شەشی حوزەیرانی 2021 بەڕێوە بچێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×