ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەبێت بەرپرسان ڕێز لە سوێندەكانیان بگرن
  2021-01-07       372       
ئەمڕۆ پێنج شەممە 7-1-20201، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە شاری سلێمانی لەگەڵ سكرتارییەتی خوشكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبویەوەو ڕایگەیاند: ئاڵۆزییەكان لەسەر ئاستی جیهان بەخودی ئەمریكاشەوە ئەوەندە زۆرە كە باری سیاسی و ئابوری و تەندروستی لەقەیرانی گەورەدایەو مرۆڤایەتی لە هەمووكات زیاتر پێویستی بە بەرنامەیەك هەیە كە (مرۆڤ سازی) ئەركی سەرەكی و لەپێشینەی بێ كە مرۆڤەكان بەهەردوو ڕەگەزەوە فێری ماف و ئەركەكانی بكات و ڕێز لەیەكتر بگرن و ڕێز لە سوێندەكانیان بگرن لەكاتی بەرپرسیاریەتیاندا.

ئاوێنە: هەروەها ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ووتیشی: قەیرانی سیاسی و ئابوری و تەندروستی، قەیرانی كۆمەڵایەتی و ئەخلاقیشی بەدوای خۆیدا هێناوە كە ئەركی ئێوەی خوشكانی قورستركردوە كە كاربكەن بۆ چەسپاندنی مافەكانیان و جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، چونكە ئافرەت زوتر و زۆرتر دەبێتەقوربانی ئەم جۆرە دۆخانە.

لەتەوەرێكی تری ووتەكەیدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئاماژەی بە مافی موڵكیەت و كاركردنی ئافرەت كرد كە لەئیسلامدا چەسپاوەو ماوەتەوە سەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی لەسەر ئەرزی واقع بێ ئەوەی مرۆڤ بوونی خۆی لەدەست بدات و وەك كاڵایەك بەكاربهێندرێت ، دەبێ ئافرەت لەدەرەوەی ماڵ و لەشوێنی كار مرۆڤایەتیەكەی زەق بكاتەوە نەك بەرامبەرەكەی مێینەبوونەكەی استغلال بكات و نەبێتە قوربانی بۆ دەستكەوتی بەرژەوەندخوازان بەگشتی و پیاوی نابەرپرس و ستمەكار بەتایبەت، لە مێژووی كۆن و نوێدا ژنانێكی زۆر كاریگەری زۆر گەورە هەبووە لەكۆمەڵگەدا و ئەبێ خوشكان هەمیشە پێشەنگ بن لە بوارەكانی خۆیاندا، ئێمە لەسەركردایەتی یەكگرتوو شانازی ئەكەین بە خوشكانی بەڕێزمانەوە كە شەریكێكی كاراو هاوكارێكی باشی براكانیانن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×