دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافەی بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ترەمپ دەرکرد
  2021-01-07       465       
دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکرد

ئاوێنە: ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند دادگاکە بەتۆمەتی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی فەرمانی گرتنەکەی دەرکردوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، فەرمانەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق دەرکراوە و لە چوارچێوەی لێکۆڵێنەوەدایە لە دۆسیەکەدا.
لەبەرەبەیانی رۆژی 3 ی کانونی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×