جەبار یاوەر : هاوكارییەكانی هاوپەیمانان گەیشتە وەزارەتی پێشمەرگە
  2021-01-07       517       


ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: كاروانێكی دیكەی هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانیی دژی داعش، گەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنج شەممە 7-1-2021،  جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: كاروانێكی دیكەی هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانیی دژی داعش، گەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە كە لە چەك و ئۆتۆمبێل و كەرەستەی سەربازی پێكهاتوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەساڵی 2016 ەوە هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامن و لە بودجەی ساڵی 2021 دا ئەمریكا 166 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دیاریكردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×