لێدوانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی موچە
  2021-01-07       695       

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە كە دابینكردنی موچە ئەولەویەتی كاری حكومەتەو وەزارەتی داراییش ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی موچەو بەمزوانە كاتی دابەشكردنی موچەش ئاشكرا دەكرێت.

ئاوێنە: د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"حكومەتی هەرێم هەمو هەوڵەكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دابینكردنی موچەو پرسی موچە ئەولەویەتی كاری حكومەتە."

سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی موچە، وتی، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی وەزارەتی داراییدا كاتی دابەشكردنی موچە بەمزوانە ئاشكرادەكرێ.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا د.جوتیار عادل سەبارەت بە وادەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان رایگەیاند"بەپێی ئاگاداریی من وەزارەتی پەروەردە دو پرۆژەی ئامادەکردوەو لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا کە لە 16 یان 17-1-2021 دەكرێت و لەوێ گفتوگۆ لەسەر پرۆژەکان دەکرێت، دواتر دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری گونجاو لەوبارەیەوە دەدرێت."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×