عەلى حەمەساڵح: پێکهێنانى هێزى تایبەت بۆ رێگرى لە قاچاخچێتى ھەنگاوێکی باشە
  2021-01-07       553       

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بڕیارەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پێكهێنانی هێزێكی تایبەت بەمەبەستی رێگریكردن لە پێشێلكاری و قاچاخچێتی لە دەروازە سنورییەكان "ئەگەر جێبەجێبكرێت هەنگاوێكی باشە."

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەكۆبونەوەی خۆیدا، بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی هەردو وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگە کە هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن، بۆ ڕێگەگرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و وتیشی: ئەو ھێزە ھاوبەشە، دەسەڵاتی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاساو ڕێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربونەوەی قاچاخچێتی و كاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بە بێ جیاوازی.

عەلی حەمەساڵح، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك وتویەتی"قەبارەی دەستکەوتی کۆمپانیاکان و کاری قاچاخی لەسەرجەم شوێنەکان نزیکەی ١٧٠ ملیار دینارە، جگە لە زیانە گەورەکانی دیکەی تەندروستی."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەمڕۆ حکومەت بڕیاریدا ھێزێکی ھاوبەش بۆ ڕێگری لەم قاچاخیە دروست بکرێت و پێداچونەوە بەکاری ئەو کۆمپانیانەدا بکرێت بە ناڕەوا دەیان ملیۆن دۆلار دەبەن مانگانە،  ئەگەر ئەم بڕیارە جێبەجێبکرێت ھەنگاوێکی باشە."

جەختیشی كردۆتەوە"بێ چاوپۆشی لە ھیچ بەرپرس و ھی خاڵێکی سنوری چاودێری ئەم بڕیارە دەکەم."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×