لەڕێگەی گەیشتن بە یۆنان کچە کۆچبەرێکی ئێزیدی لەدەریادا خنكا
  2021-01-07       442       

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، هەفتەی رابردو كۆمەڵە كۆچبەرێكی ئیزیدی لە توركیاوە بەرەو یۆنان بەڕێكەوتون و لە رێگادا كۆچبەرێكیان كەوتۆتە نێو دەریاو خنكاوەو تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای لوتكە،نوێنەری دەزگاكە لە توركیا، کوردە یەشار، رایگەیاندوە هەفتەی ڕابردو کۆمەڵە کۆچبەرێکی ئێزیدی کە ژمارەیان ١١ کەس بوە، بەرەو یۆنان بەڕێکەوتون و لە ڕێگادا کۆچبەرێکیان کەوتوەتە دەریاکەوەو خنکاوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، كۆچەرەكان وتویانە، پاش ئەوەی گەیشتونەتە سنوری یۆنان، پاسەوانانی سەر سنوری یۆنان مۆبایل و کەلوپەلەکانیان لێسەندون و توندوتیژیان بەرامبەرکردون دواتر بە تێهەڵدان نێردراونەتەوە سنوری تورکیا.

کوردە یەشار ڕاشیگەیاند کە باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنقەرە هاوکارییان کردون بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی بەشوێن تەرمەکەدا بگەڕێن، لە ئێستاشدا نوێنەرمان لەگەڵ پۆلیسی دەریای تورکی و پاسەوانانی سنوری تورکیا بەدوای تەرمی کچە یەزیدییەکەدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×