دهۆك..ئاگر لە پێشانگایەك كەوتەوەو نۆ ئۆتۆمبێل سوتان
  2021-01-08       335       

بەرگری شارستانی دهۆك ئاشكرایكرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئاگر لە پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە دهۆك كەوتۆتەوەو بەهۆیەوە نۆ ئۆتۆمبێل سوتاون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 8:15 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، پەیوەندی بە یەكەی كۆنترۆڵەوە كراوە كە ئاگر لە پێشانگەیەكی ئۆتۆمبێل كەوتۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تیمەكانی بەرگری شارستانی بنكەی نزاری بەهاوكاری بنكەی بەرۆشكێ و بنكەی دهۆك گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو كۆنترۆڵی ئاگرەكەیان كردوە.

ئاشكراشیكردوە لە ئاكامی ئاگركەوتنەوەكەدا نۆ ئۆتۆمبێل سوتاون بەڵام جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی نەبوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×