گەنجێك لە سنوری پارێزگای دهۆك خۆی خنكاند
  2021-01-08       458       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، كوڕێكی گەنجی لە گوندێكی ناحیەی گردەسێن-ی ئاكرێ لە سنوری پارێزگای دهۆك، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەوەش شەشەم حاڵەتی خۆكوشتنە لە پارێزگاكە لەم هەفتەیەداو پۆلیسیش دەڵێت: زانیاری لەسەر كەیسی خۆكوشتن بڵاوناكەنەوە.

ئاوێنە: ئەو گەنجە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی پیرخۆلی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوەو ناوی عەبدوڵا رەمەزانەو تەمەنی 21 ساڵانە. 

حەجی دیندار ھەرکی، ئامۆزای عەبدوڵا بە "روداو"ی راگەیاند، ناوبراو کرێکار بوە لە یەکێک لە خواردنگەکانی ئاکرێ و ھیچ کێشەیەکی نەبوە، ئەمڕۆ بەیانی بینیویانە کە لە چێشتخانەی ماڵەوە خۆی خنکاندوە.

ئەو ئامۆزایەی عەبدوڵا، وتیشی، عەبدوڵا تەمەنی 21 ساڵە و تاوەکو ئێستا ژیانی ھاوسەری پێکنەھێناوەو تەرمەكەی براوەتە پزیشكی دادی ئاكرێ.

ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دھۆک راگەیاند، وەکو پۆلیس رەتیدەکەنەوە زانیاری لەسەر کەیسی خۆکوشتن بڵاوبکەنەوە.

ئەوەش شەشەم حاڵەتی خۆكوشتنە كە لەماوەی پێنج رۆژی رابردودا لەسنوری پارێزگای دهۆك تۆماردەكرێت.

دوێنێ لە کەمپی ئاوارەكانی روانگە لە سنوری پارێزگای دهۆك گەنجێکی ئێزدی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پێشنیوەڕۆی دوێنێش کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە کەمپی بێرسڤێی ئاوارەکانی شنگال لە قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک خۆی خنکاند.

دوشەممەى ڕابردوش، لە ماوەى ئەو ڕۆژەدا دو کچ و کوڕێک لە دهۆک خۆیان کوشت.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×